سه‌رۆكی پارتی ئوممه‌ی عێراقی: سه‌رۆك بارزانی ره‌مزی شۆڕشێكی نیشتمانیی مرۆییه
27/1/2021 - 09:01
میسال ئالوسی، سه‌رۆكی پارتی ئوممه‌ی عێراقی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: بۆچی هه‌ندێك رق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر كورد و كوردستان هه‌ڵگرتووه؟.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی ده‌روونییان هه‌یه، هه‌رچی ده‌ڵێن با بیڵێن، كاك مه‌سعود بارزانی كه‌سێكی دانا، ئازا، پابه‌ند به دین و ئه‌خلاقه به‌رزه‌كه‌یه‌تی و به‌رزتره له كه‌سانی بێ نرخ.
میسال ئالوسی ده‌شڵێت: سه‌رۆك بارزانی ره‌مزی شۆڕشێكی نیشتمانیی مرۆییه.
سه‌رۆكی پارتی ئوممه‌ی عێراقی له‌كۆتایی تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: كاروان ده‌ڕوا و عه‌جه‌م به گومڕایی ده‌مێنێته‌وه.