پێشمەرگه هەرگیز خۆ ناچەمینێت .

شێخ ئیحسان عەلیاوەیی . قاهیرە - میسڕ

گوومانی تێدانیه بەوەی قارەمانێتی پێشمەرگەی کوردستان هەمیشە لەسەنگەری کوردایەتیدا خاوەن بیروباوەڕی ڕاستەقینەی کوردایەتی و تێکۆشانن ، مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بەوە ناسراوە که خەباتێکی پاک و بیگەرد تۆمار دەکەن ، مەبەستیش زیاتر بۆ ناساندنی پرسی ڕەوای کورد و گەلی کوردستانه ، ئەگەر بگەڕێنەوە مێژووی پڕ سەروەری له شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا بەڕابەرایەتی باوکی ڕووحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمر دەبینین که هەمیشە پێشمەرگه بۆتە قەڵغان بۆ گەلی چەوساوەی کوردستان ، لەم شۆڕشەدا کورد بەهیمەتی پێشمەرگه وەچەرخانێك تۆمار بکات و ببیتە جیگای متمانەی گەل ، هەروەها له شۆڕشی گوڵاندا پێشمەرگه چاونەترسانه جەنگا تاوەکو کورد بگاتە ئامانج ، داستانی خواکورك بەڵگەی تەواوی ئەوە دەسەلمێنن که پێشمەرگه هێزێکی بەهێز و خاوەن باوەرە ، له ڕاپەڕیندا پێشمەرگه و جەماوەر به یەکگرتوویی تووانیان مێژوو به پێنووسی زێر بنووسنەوە ، له شەڕی دژ به تیرۆرستانی داعش به ڕابەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی پێشمەرگه توانی ڕۆلەکانی بپارێزیت ، له شەڕی داسەپاوی (حەشدی شەعبی)یشدا پێشمەرگه له مەیدانی جەنگدا مەردایەتی کوردایەتی نوواند .. بەڵێ تێکۆشان و خەباتی پێشمەرگه بەهیچ کەس ناشێوێنرێت ،پێشمەرگه ڕابەرێکی گەورە و مەزنی هەیه ئەویش سەرۆک بارزانی یه هەرگیز خۆ ناچەمێنێت .. ئەم پارچە شیعرەش دیارییە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان .


سڵاو له پێشمەرگه ...

سڵاوت لێبیت ئەی شێری زەمان 
ڕۆڵەی بەوەفا و سەربەرز و قارەمان

ئەی چاو نەترس و پارێزەری کوردستان
له ئاست ناوی تۆدا بێ ورەن دووژمنان


ئەی پێشمەرگە ئێوە سەربەرزن هەمیشە له دڵی میللەتان
ئەوە ئێوەن تاجی سەرن سەروەرن هەرگیز نابەزن.