هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌ب عه‌زه‌ت علایلی له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد

زیاتر له‌ (160) كاری درامی رۆڵی بینیوه‌

هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری و عه‌ره‌بی، عه‌زه‌ت علایلی له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

كوڕی هونه‌رمه‌ند عه‌زه‌ت علایلی ، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك بڵاویكرده‌وه‌ "سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی  5-2-2021 ، باوكم عه‌زه‌ت علایلی  كۆچی دوایكرد".

سه‌رۆكی سه‌ندیكای نواندن ئه‌شرف زه‌كی سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند عه‌زه‌ت علایلی راگه‌یاند.

هونه‌رمه‌ند  عه‌زه‌ت علایلی له‌ساڵی 1937 له‌ خێزانێكی میسری له‌ گه‌ره‌كی (شعریه‌) ی شاری قاهیره‌ له‌دایكبووه‌ له‌ كاروانی ژیانی هونه‌ری زیاتر له‌ (160) كاری درامی رۆڵی بینیوه‌.

له‌گرنگنترین كاره‌كانی  فلیم "  الأرض" له‌ ده‌رهێنانی یوسف شاهین له‌ ساڵی 1970.

ناوی هه‌ندێ له‌ كاره‌كانی ("الطیق إلى إیلات"، و"أهل القمه‌"، و"المنصوریه‌"، و"التوت والنبوت"، و"الاختیار".  )

هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری شانۆیی كردوه‌ وه‌كو ("أهلا یا بكوات"، و"پوره‌ قریه‌").

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران