بەدرخان زاویتەیی : ئازادی ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌یته‌ ئامانج

 

لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هاندان و فریوودان لە پەنای ئازادی ڕا دەربڕیندامیران بەدرخان زاویتەیی - چاودێری سیاسیرایگه‌یاند 

كه‌ ئەوە زیاترە لە 10 ساڵ حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم كەوتوونەتە ژێر هێرش كردن لە لایەن خەڵكێكی نامەسئولەوە ، ئەوجارەش هێرش دەكرێتە سەر دەسەڵاتی دادوەری ، بەوەی بیانەوێت وێنەی ئەو دەسەڵاتانە لەبەر چاو ناشرین بكەن كە ئەوەش بەرنامەیەكی دارێژراوە لە لایەن ناحەزانەوە .

سەبارەت بە ئازادی و رادەربرین ، ئەو كەیسە یاساییە ، هیچ كەیسێكیش بێ دادگا بەڕێوە ناچێت . بەپێی ماددەكانی 46 و 47 كە تۆمەتبارن ، ئەوە مانای ئەوەیە دژی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستانن .

بەناوی خۆپیشاندان زۆر لە بارەگا سوتێنراون لە ماوەی رابردوودا ، بەڵام حكومەت هیچ رێو شوێنی یاسایی نەگرتۆتە بەر ، زیاتر خەمی ئەوە بووە كە گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت .

ئەوە ئازادی نیە كە تێكدان ناشرینكردنی دامەزراوەكانی هەرێم بكرێتە ئامانج . خەڵكانێك هەن بڕیاریانداوە بۆ هەموو شتێك لە سەنگەری دژایەتی حكومەتدا بن .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا