ئه‌مریكا : له‌كاتێكی گونجاو وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌ده‌ینه‌وه
گوتهبێژبهناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایدهگهێنێت،له‌كاتێكی گونجاو به‌هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه‌كانمان له‌عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ده‌ینه‌وه.
نید برایس،گوتهبێژبهناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆنامهوانید رایگه‌یاند: ئێمه هه‌ست به تووڕه‌بوونێكی زۆر ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: هێشتا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه،به‌ڵام پێشتر جه‌ختمان كردۆته‌وه ،ئێران به‌رپرسه له‌كرده‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان.
گوتیشی: له‌كاتێكی گونجاو به‌هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه‌كانمان له‌عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ده‌ینه‌وه.
شایانی باسه شه‌وی رابردوو جارێكی دیكه سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران و مووشه‌كێك به‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار