فازڵ میرانی: 26ـى ئایاری ئه‌مساڵ پارتی كۆنگره ده‌به‌ستێت
23/2/2021 - 16:29
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: 26ی ئایاری ئه‌مساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی ده‌به‌ستێت.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان 26 ئایاری ئه‌مساڵ ، كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی خۆی ده‌به‌ستێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی دامەزراندنییەوە لە ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و چل و شه‌شه‌وه تاکو ئێستا، سێزده کۆنگرەی لە چەندین شار و ناوچەی جیاواز بەستووە، کە بەشێکیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلوول) لە چیاکانی کوردستان بەستران.