Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:41

پۆلیسێکی فەڕەنسی بەدەستی کۆچبەرێک کوژرا

کوردستان TV
100%


 دەزگای لوتکە بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بلا َوی كرده‌وه‌: كه‌ ڕۆژی هەینی  رابردوو، کۆچبەرێکی سودانی لە شاری پاو کە دەکەوێتە باشوری فەرەنسا بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پۆلیسێک و دەیکوژێت.

دوابەدوای ئەوەی داوانامەی مافی پەنابەرێتی کۆچبەرە 38 ساڵەکە ڕەت کرایەوە، ئەفسەرەکەی کردووەتە ئامانج و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ئەفسەرەکە و لە ئەنجامدا کوشتوویەتی.

بەپێی ووتەی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، داوانامەی بکوژەکە لەبەر چەند هۆکارێکی ڕەت کراوەتەوە و دڵنیا نین لەوەی کە ڕەتکرانەوەی داوانامەکەی هاندەری سەرەکی تاوانەکەیە یاخود نا.

شایەنی باسە هەر بەپێی زانیارییەکانی لوتکە، تاوانبارەکە لە ساڵی 2015دا گەیشتووەتە فەرەنسا، بەڵام داوانامەکەی ڕەتکراوەتەوە. سەرەڕای ئەوەش لەلایەن دادگاوە مافی مانەوەی لە فەرەنسادا پێدراوە، بەڵام لە ساڵی 2017 بەهۆی تاوانەکانییەوە بە بەکارهێنانی چەقۆ ئەو مافەشی لێسەندراوەتەوە. 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.