به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 64 دۆلار و 19سه‌نت

نیگه‌رانییه‌كان له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌ ئه‌مریكادا، پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی بازرگانیی عه‌مباركراوی ئه‌و وڵاته‌ی به‌هێزكردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی.

ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 64 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌،‌ 66 دۆلار و 79 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 64 دۆلار و 48 سه‌نت ته‌واوكرد.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ 61 دۆلار و 20 سه‌نت فرۆشرا.