سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ باكووری پارێزگای دیاله‌ ده‌ستیپێكرد

سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ باكووری پارێزگای دیاله‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله‌ و ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئۆپه‌راسۆنێكی ھاوبه‌شیان له‌ سنووری ناوچه‌ی ئیسلاح سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قین باكووری پارێزگای دیاله‌ ده‌ستپێكردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پاڵپشتی ئاسمانیی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراقه‌وه‌ دابینكراوه‌ و ھاتووه‌:ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت، راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.