Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 11:31

ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین به‌شی چاودیڕی چڕ بۆ تووشبووانی کۆڕۆنای گۆڕاو له‌هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 2ى 2021 ، به‌ئاماده‌بوونی د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ،گه‌وره‌ترین به‌شی چاودێری چڕ ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیده‌گه‌ێنێت: لەدرێژەی ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڵکشانی نۆێی نەخۆشی کۆڕۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەشێکی گەورەی چاودێری چڕ بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ لە شاری هەولێر دوای تەواو بوون و دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیرە  ده‌كرێته‌وه‌.
کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەکاتێکدایە ڕۆژ بەڕۆژ ژمارە و ڕێژەی تووشبوون لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەکان بەرەو هەڵکشان و تەشەنەکردنی ئەم پەتایەیە و هەرێمی کوردستان لەبەردەم ترسناکی بڵاوبوونەوەی خێرا دایە.
 له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی رایده‌گه‌ێنێت: هیوادرین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنمایی تەندروستی بن و خۆیان بپارێزن بۆ دوور بوون لە تووشبوونیان بە نەخۆشی کۆڕۆنا.

 

 

شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.