مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی له خانەوادەی خوالێخۆشبوو جەمیل ھەمزە کاکەشین دهكات
1/3/2021 - 13:27
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (جەمیل ھەمزە کاکەشین)
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی ھۆزی سیان و شاری ھەولێر، خوالێخۆشبوو (جەمیل ھەمزە کاکەشین).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان