له‌مانگی رابردوودا نزیکەی 16 کۆڵبەر لە سنورەکانی كوردستانی ئێران بونەتە قوربانی


لەماوەی مانگی شوباتدا، نزیکەی 16 کۆڵبەر و کاسباکری کورد لە سنورەکانی كوردستانی ئێران کوژران و بریندارکراون.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:  لە مانگی شوباتدا 7 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکانی  كوردستانی ئێران کوژراون ، 9 کۆڵبەریش  بریندار بوون، کە لە 56٪ی حاڵەتاکن بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
 رێكخراوه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: زۆرترین ژمارەی حاڵەتەکانی کوشتن و بریندار کردن لە پارێزگای سنە تۆمارکراون کە 10 حاڵەت بووە.