هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و هه‌رێم جەخت لەسەر پەیوەندى زیاتر و كارى هاوبەش ده‌كه‌ن

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

شاندى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى له دووەم كۆبونەوەی له میانەى سەردانى شاندى وەزارەت بۆ بەغدا سەردانى وەزارەتى بازرگانى عیراقى فیدراڵیان كرد لەلایەن وەزیرى بازرگانى و بریكارى وەزارەت و راویژكاران و ب. گشتیەكان پیشوازیان لێكرا و كۆبوونەوەیەكى تایبەتی به كاروبارى بازرگانى و ریكارەكان و چالاكیەكانى هەردوو لایەن ئەنجام درا.

له كۆبوونەوەکەدا  تیشك خرایه سەر  چۆنیەتى كارى هاوبەش و لابردنى ئاستەنگ لەبەردەم خاوەن كۆمپانیاكان كه مۆلەتى هاوردن و هەنارده پیشكەش دەكەن كه بریار وایه رێكارەكان یەك بخرێت، هەروەها بریاردرا كه چەند لیژنەیەكى تایبەت پێك بهێنرێت بۆ هەماهەنگى بەردەوامى ھەردوولایەن .

لەلایەكى تر تیشك خرایه سەر پرۆسەى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران بۆ ئەو ساڵ به زیادكردنى رێژەكه .

لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا جەخت لەسەر  پەیوەندى زیاتر و كارى هاوبەش کرا و بریاردرا كه شاندێكى وەزارەتى بازرگانى عیراقى فیدراڵ سەردانى هەولیر بكەن وەك تەواو كەرى لێكگەیشتنەكان له نێوان هەردوولایەن .