چاویلكە ڕۆڵی هەیە لەكەمبوونەوەی تووشبوون بەكۆرۆنا


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە چاویلكە ڕۆڵی هەیە لە كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا بەكارهێنانی چاویلكە باشترە.

ڕۆژنامەی سەندەی تەلیگرافی بەریتانی بڵاویكردەوە بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ژمارەیەك زانای هندی دەركەوتووە ئەو كەسانەی چاویلكە بەكاردەهێنن زیاتر پارێزراوترن لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بەكەسانی دیكە.

ئەو زانایانە لێكۆڵینەوەیان كرد لەدۆخی 304 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆیان دەركەوت لە19% یان چاویلكەیان بەكارهێناوە و زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەو كەسانەی ڕۆژانە هەشت كاتژمێر چاویلكە بەكاردەهێنن ئەگەری تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەمترە ئەویش بەهۆی ئەوەی كەمتر دەست لەدەموچاو و چاویان دەدەن بەراورد بەكەسانی دیكە.

سەرچاوە/ تەندروستی سلێمانی