له‌ ژاپۆن زیاتر له‌ هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا فڕێدرا

له‌ ئاكامی له‌كاركه‌وتنی به‌ستنگه‌یه‌ك له‌ ژاپۆن،‌ هه‌زار و 43 ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی Pfizerی ژاپۆنی پێشخراوه‌، له‌كاركه‌وتن‌.

میدیای گشتیی ژاپۆن NHK به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ستنگه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستیی كه‌ ژماره‌یه‌ك ڤاكسینی تیادا هه‌ڵگیرابوو‌ و‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئامێری دیكه‌ به‌ یه‌ك پلاكه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌، كاره‌بای به‌ستنگه‌كه‌ پچڕاوه‌.

22

دوای پچڕانی كاره‌باش ئه‌و هه‌زار و 32 ڤاكسینه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن Pfizer به‌رهه‌م هێندراوه‌ به‌هۆی مانه‌وه‌ له‌و به‌ستنگه‌یه‌دا ئیكسپایه‌ربوون.

له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پچڕانی كاره‌باكه‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پلاكه‌ی به‌ستنگه‌كه‌ی له‌سه‌ر بووه‌ گوشاری زۆری له‌سه‌ر بووه‌ و چه‌ند ئامێرێكی دیكه‌ی كاره‌باییش له‌سه‌ر هه‌مان پلاك ته‌زوویان وه‌رگرتووه‌.

دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌یش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی بۆ دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان ناردووه‌ كه‌ پێویسته‌‌ بۆ به‌ستنگه‌كانیان سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی كاره‌با به‌كاربهێنن.