سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران بریارێكی دیكه‌ی ده‌ركرد

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یاسای ره‌وشی نائاساییی نیشتیمانی له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی درێژكردنه‌وی ره‌وشی باری نائاسایی نیشتیمانی سه‌باره‌ت به‌ سزاكانی سه‌ر ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كار و كرده‌وه و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئابووری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

ئه‌م یاسا درێژكراوه‌كه‌ی تایبه‌ت‌ به‌ ره‌وشی نائاسایی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا له‌ دژی ئێران، له‌ ساڵی هه‌زارو نۆسه‌د و نه‌وه‌د و پێنج و له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بیل كلینتۆن راگه‌یه‌ندرابوو.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن دوای واژۆ كردنی یاسای درێژكردنه‌وی ره‌وشی نائاسایی نیشتیمانی ، ره‌وانه‌ی كۆنگرێسی كرد.