پاپا فره‌نسیس و عه‌لی سیستانی كۆبوونه‌وه‌

هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری مێژوویی ئور كه‌ شوێنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی ئیبراھيمه‌ ده‌كات

پاپا فره‌نسیس دوای گه‌یشتنی بۆ شاری نه‌جه‌ف باشووری عێراق، له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی كۆبوونه‌‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پاپا فره‌نسیس له‌ دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، گه‌یشته‌ شاری نه‌جه‌ف.

شایانی باسه‌ به‌پێی كارنامه‌ی دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس بۆ عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف به‌ره‌و پارێزگای زیقار باشووری عێراق به‌ڕێده‌كه‌وێت و له‌وێش سه‌ردانی شاری مێژوویی ئور كه‌ شوێنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی ئیبراھم-ه‌ ده‌كات.

پاپا فره‌نسیس له‌سه‌ردانه‌كةی بۆ شاری ئور، گوتارێك له‌باره‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئاینییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.

دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غدا و كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ سه‌ردانی كڵێسای یوسف له‌ به‌غدا ده‌كات.