پاپا فره‌نسیس گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف

پاپا فره‌نسیس ،رابه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیھان، له‌ دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق گه‌یشته‌ شاری نه‌جه‌ف كه‌ له‌ میانیدا له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌، عه‌لی سیستانی كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاژانسی فه‌رمی ھه‌واڵیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پاپا فره‌نسیس گه‌یشتووه‌ته‌ نه‌جه‌ف و له‌ میانیدا له‌ له‌گه‌ڵ باڵای شیعه‌، عه‌لی سیستانی كۆده‌بێته‌وه‌.

دوێنێ ھه‌ینی رابه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیھان، پاپا فره‌نسیس به‌سه‌ردانێك گه‌یشتبووه‌ عێراق كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.

هه‌روه‌ها پاپا فره‌نسیس له‌ سێیه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات.