په‌رله‌مانتارێكی توركمان: ئێمە سەرۆک بارزانی به‌ مەرجەعی خۆمان و کورد و کوردستان دەزانین

په‌رله‌مانتارێك له‌ پێكهاته‌ی توركمان رایگه‌یاند: سەرۆک بارزانی رەمزی خەبات و بزاڤی رزگاری نیشتمانی کوردستانە.

سارا چاوشلی ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی تورکمان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: ئێمەی تورکمان سەرۆک بارزانی مەرجەعی خۆمان و کورد وکوردستان دەزانین.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتیشی: سەرۆک بارزانی رەمزی خەبات و بزاڤی رزگاری نیشتمانی کوردستانە. 

رایگه‌یاند: سەرۆک بارزانی پارێزەری گشت مافە نەتەوەییەکانی گشت پێکهاتەکانی کوردستانە.