به‌ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی به‌ ناوی "كۆڵبه‌ر" بڵاوكرده‌وه‌

گوزارشت له‌ ناسۆرییه‌كانی كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كات

هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد نه‌جمه‌دین غوڵامی نوێترین به‌رهه‌می خۆی له‌ ژێر ناوی   "كۆڵبه‌ر" بڵاوكرده‌وه‌.


گۆرانی "كۆڵبه‌ر" گوزارشت له‌ ناسۆرییه‌كانی كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كات ،  تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین ئاماده‌كراوه‌، كاری میكس ماسترینگی له‌لایه‌ن شاد میهر نامۆ بۆ كراوه‌ ،ده‌رهێنه‌ر شه‌هرام قه‌دیمیش كاری ده‌رهێنان بۆ كلیپه‌كه‌ كراوه‌.


به‌هۆی سه‌ختی ژیان و باری ئابوری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كوردانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كاری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێرانیشه‌وه‌ ساڵانه‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر شه‌هیدو بریندار ده‌كرێت و ئه‌مكاره‌ی نه‌جمه‌دینی غوڵامیش بۆ دۆخی ناهه‌موای ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌یه‌.


شایانی باسه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌لایه‌ن "هێلی ده‌نگ موزیك" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. 
.