ڤیدیۆ.. قادر ئه‌سعه‌د به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی حه‌یران و لاوكی ته‌یراوه‌ بڵاوكرده‌وه‌

هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ قادر ئه‌سعه‌د، نوێترین به‌رهه‌می نوێی خۆی ، به‌ناوی (حه‌یران ولاوكی ته‌یراوه‌ ) بڵاوكرده‌وه‌.

گۆرانی (حه‌یران و لاوكی ته‌یراوه‌) ،تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند  قادر ئه‌سعه‌د نووسراوه‌ ، هه‌رخۆشی ئاماده‌ی كردووه‌ و ئه‌و ژنیارانه‌ی به‌شداری له‌ گۆرانییه‌كه‌یان كردووه‌ بریتی بوون له‌:

كه‌مان- نه‌جمه‌دین بابه‌كر

جه‌مبوش - سه‌فه‌رعلی

شمشاڵ - ئازاد خه‌یلانی

باڵه‌به‌ن - یونس باڵه‌به‌ن

عود - دلێر

 كاره‌ هونه‌رییه‌كانیش بریتی بوون له‌ :

ئه‌كۆرد ومیكس - ئازاد شه‌مسه‌دین

وێنه‌ی ته‌یراوه‌- نبیل عریف خدر

چاكردنی وێنه‌كه‌- مه‌ریوان قادر گه‌ردی

شایانی باسه‌ ، هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د چه‌ند رۆژێك ، به‌ر له‌ئێستا ، له‌ یادی ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 شاری هه‌ولێر سروودێكی له‌ ژێر ناوی (سڵاو هه‌ولێر ) بڵاو كرده‌وه‌.