فوئاد حوسێن: ده‌ڕوانینه‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا

فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ قۆناغی سێیه‌می گفتوگۆی ستراتیجیی له‌گه‌ڵ واشنتۆن، جێگای گرنگیی حكوومه‌تی عێراقه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ فوئاد حوسێن رایگه‌یاندووه‌، قۆناغی سێیه‌می گفتوگۆی ستراتیجیی له‌گه‌ڵ واشنتۆن، جێگای گرنگیی حكوومه‌تی عێراقه‌ و گوتوویه‌تی: ده‌ڕوانیینه‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا".

چاوه‌ڕان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆی ستراتیجیی له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا، ساز بكرێت.

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو گفتوگۆكه‌ له‌سه‌ر ئاستی بریكارانی وه‌زاره‌ته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی له‌ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌، ساز ده‌كرێت.