لە عێراق زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
7/4/2021 - 17:42
وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى کۆرۆناى بڵاوکردەوە، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌شت هه‌زار تووشبووی نوێ تۆماركراون.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەشت هەزار و 331 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند: پێنج هەزارو 20 تووشبوو چاكبوونەتەوە.
ئەوەش هاتووە، لە دوێنێوە 37 تووشبووش بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكە گیانیانله‌ده‌ستداوه.