مەسرور بارزانی: هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن
7/4/2021 - 17:47
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی، سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پهیامێكی بڵاوكردهوه نووسیوویهتی: لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری ڕۆژانهیان.
بڕێکی دیکەی هاوکاری وەک هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن.