باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌باح داره‌توه‌ ده‌كات

باره‌گای بارزانی له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌باح داره‌توه‌ ده‌كات

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك سه‌باح داره‌تووه‌

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتان، خاتوو(فه‌روم سلێمان عه‌بدول)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

8ـى 4ـى 2021