ته‌ندروستی عێراق: 37 تووشبووی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند:  6779 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2021/4/10 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند: له‌ دوێنێه‌وه‌ شەش هەزار و 779 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا  4891 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها 37 تووشبووش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، ژماری مردن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات تا ئه‌مرۆ گه‌یشته‌ 14678 كه‌س.