مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە ھەردوو خانەوادەی خدر حاجی قادر بۆڵی و شەعبان ماھر سەرنی دەکات


بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خدر حاجی قادر بۆڵی) 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری خۆشناوەتی و تێکۆشەر و پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، خوالێخۆشبوو (خدر حاجی قادر بۆڵی)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو شەعبان ماھر سەرنی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و دڵسۆز و تێکۆشەری رێبازی پیرۆزی بارزانی، خوالێخۆشبوو (شەعبان ماھر سەرنی)کارگێڕی لقی یەکی پارتیمان.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و كەسوكار و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویشمان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان