نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبۆوه‌

دوێنێ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:35 خووله‌كی به‌یانی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته‌ 63 دۆلار و 66 سه‌نت.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 10:56 خووله‌كی به‌یانی نرخی به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 64 دۆلار و 41 سه‌نت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 60 دۆلار و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.