نادال گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی مۆنتیكارلۆی فەڕەنسا

لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان

ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی سێیەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی مۆنتیكارلۆی فەڕەنسی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەكەدا، نادال بە دوو كۆمەڵەی بێ‌ بەرامبەر لە فێدێریكۆ دێلبۆنیسی ئەرژەنتینی بردەوە.
 ئەنجامی كۆمەڵەكانی یاریەكەش شەش یەك، شەش دوو بوو، نادال هەوڵی بردنەوەی دوازدەمین نازناوی پاڵەوانێتی مۆنتیكارلۆ دەدات و لە قۆناغی داهاتووش ڕووبەڕووی گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری دەبێتەوە.
 لە یاریەكی دیكەی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەكەدا، ئەلیكسەندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی و پۆلێنكراوی شەشەمی ڕیزبەندی جیهان بە دوو كۆمەڵەی بێ‌ وەڵام و بە ئەنجامی شەش سێ‌، شەش سێ‌ سەركەوتنی لەبەرامبەر لۆرێنزۆ سۆنێگۆی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی سی و چوارەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركردو ئەویش بە هەمان شێوە خۆی گەیاندە قۆناغی سێیەم .