دوو كاتیۆشا ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی كفری كران

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی4ی2021 له‌ كاتی به‌ربانگدا دوو موشه‌كێكی كاتیۆشا ئاراسته‌ی شارۆچكه‌ی كفری كران.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: یه‌كێك له‌ كاتیۆشاكان له‌ ناو بازاڕی كفری كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و كاتیۆشاكه‌ی تریش له‌ گه‌ڕه‌كی ئیمام محه‌مه‌د كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیشه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كاتیۆشاكان بڵاوه‌یان پێكراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌.