له‌مانگی رابردوو زیاتر له‌24 هاووڵاتی كورد له‌كوردستانی ئێران كۆتاییان به‌ژیانی خۆیانیان هێناوه‌

 

لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم 24 هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 3 کەسیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌ بووه‌.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوماندا، له‌مانگی رابردوو زیاتر له‌24هاووڵاتی كورد كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی رێكخراوه‌كه‌دا، لەو ماوەیەدا 13 ئافره‌ت،  11 پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 3 کەسیان (2 کچ و 1 کوڕ) له‌خوار 18 ساڵ بووە.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە به‌م شێوه‌یه‌:

پارێزگای ئیلام: 5 حاڵەت (1 ئافره‌ت و 3 پیاو)

پارێزگای کرماشان: 8 حاڵەت ( 6 ئافره‌ت و 2 پیاو)

پارێزگای سنە: 7 حاڵەت (4 ئافره‌ت و 3 پیاو)

پارێزگای ئورمیە: 4 حاڵەت (1 ئافره‌ت  و 3 پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن:

کێشەی خێزانی: 13 حاڵەت (ئافره‌ت و 1 پیاو)

هەژاری و بێکاری: 8 حاڵەت (8پیاو)

نادیار: 2 حاڵەت (1 ئافره‌ت  و 1 پیاو)

خەمۆکی: 1 حاڵەت (1 پیاو)

 

شێوەی خۆکوشتن

خۆهەڵواسین: 14 حاڵەت (7 ئافره‌ت و 7 پیاو)

خواردنی حەب: 5 حاڵەت (3 ئافره‌ت  و2 پیاو)

خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: 1 حاڵەت (1 ئافره‌ت)

خۆسووتاندن: 3 حاڵەت (2 ئافره‌ت و  1پیاو)

خۆ خستنە ناو ڕووبار: 1 حاڵەت (1 پیاو)