Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:33

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە عارف روشدی دەکات

کوردستان TV
100%


پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان بۆ كۆچی دوایی خوشكی ھەڤاڵی بەڕێز كاك (عارف روشدی).

ھەڤاڵی بەڕێز كاك عارف روشدی

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان، خاتوو (سالیمە روشدی عارف).

بەو بۆنە خەمناكەوە بە ناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیمانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دواناخۆشیی خانەوادەكەتان بێت و سەبووری و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت و، گیانی خوشكی كۆچكردوویشتان بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.