سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماجد حەنتوش وەزیری کارەبای حکومەتی فیدراڵی کرد. 
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا و هەوڵەکان بۆ باشترکردنی توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا کرا . 
سەرۆکی حکومەت، وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبای فیدرالی و تۆڕی کارەبای نیشتمانیی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش ، ئاماژەشی بەوەدا کە عێراق، خاوەنی سامانێکی ماددی و مرۆیی دەوڵەمەندە کە ئەگەر بە باشی سوودی لێ وەربگیرێت ، کاریگەریی ئەرێنی لە سەر باشتربوونی ژیانی هاووڵاتییان بە گشتی و کارەبا بە تایبەتی دەبێت.

1