له‌ عێراق (43) تووشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 6967 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2021/4/24 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا شەش هەزار و 967 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق راشیگه‌یاند له‌ دوێنێیه‌وه‌ (43) تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتیی مردن به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گەیشتە   (15217) تووشبوو.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، له‌ دوێنێه‌وه‌ 6 هەزار و 959 تووشبووش چاكبوونەتەوە.