به‌ ڤیدیۆ.. وڵاتی ئورده‌ن به‌هۆی ئاڵاكه‌یه‌وه‌ ناوی چووه‌ ناو فه‌رهه‌نگی گینسه‌وه‌

وڵاتی ئورده‌ن، به‌هۆی دانانی درێژترین ئاڵا، له‌ جیهاندا ناوی چووه‌ ناو فه‌رهه‌نگی گینسه‌وه‌ بۆ ژماره‌ پێوانییه‌كان.

له‌ یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی وڵاتی ئورده‌ن، درێژترین ئاڵایان له‌ چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌و وڵاته‌ دانابوو، كه‌ درێژییه‌كه‌ی  2132مه‌تر بوو پانییه‌كه‌ی 6مه‌تر بوو له‌ پانتایی 12.575.64 مه‌تر چوارگۆشه‌ بوو،فه‌رهه‌نگی گینس وه‌كو درێژترین ئاڵا له‌جیهان دا تۆماری كرد.

ئا- كامران

ژێده‌ر- روسیا الیوم