ته‌ندروستی عێراق: 44 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا بەردەوام لە زیادبووندایەو ئه‌مرۆ زیاتر لە شەش هەزار كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون

ئه‌مرۆ چوارشه‌مممه‌ 2021/4/28 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات بڵاوكرده‌وه‌ راگه‌یاند: له‌م ماوه‌ییه‌دا 6 هه‌زار و 858 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حەوت هەزارو 52 تووشبوو چاكبوونەتەوە، ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه‌.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ له‌ دوێنێوه‌  44 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه‌.