باسكه‌ی زاخۆ و نه‌فتی به‌سره‌ یه‌كسانبوون

له‌ گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق و له‌ زاخۆ،  لاوانی یانه‌ی زاخۆ میوانداری  لاوانی یانه‌ی نه‌فتی به‌سره‌ی كرد.
 له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش لاوانی یانه‌ی زاخۆ له‌ سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك یه‌كسان بوو و كۆی خاڵه‌كانی له‌ گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ گه‌یانده‌ سێ خاڵ، نه‌فتی به‌سره‌ش دوای دوو بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك به‌رامبه‌ر بوو و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ حه‌وت خاڵ.
 جێگای باسه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی خولی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق به‌ به‌شداری تیپی لاوانی بیست یانه‌ سازكراوه‌و یانه‌كانیش به‌سه‌ر دوو گڕوپ دابه‌شكراون .