له‌ میسر زانایان بۆ یه‌كه‌مین جار مۆمیاكراوێكی دووگیانیان دۆزییه‌وه‌

 تیمێك له‌ زانایانی شوێنه‌واری پۆله‌ندا یه‌كه‌مین حاڵه‌تی مۆمیاكراوێكی دووگیانیان دۆزییه‌وه‌، كه‌ ته‌مه‌نی بۆ 2000 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه‌.

دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مۆمیاكراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لێكۆله‌وه‌رانی " پرۆژه‌ی مۆمیاكراوه‌كانی وارشۆ" له‌ ساڵی 2015 ده‌ستی پێكردووه‌ له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ توانیان پشكنین له‌ مۆزخانه‌ی نیشتمانی له‌ وارشۆ  بۆ مۆمیاكردنه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

 سه‌ره‌تا بۆچوونه‌كان وابوو ،كه‌ ئه‌م مۆمیایه‌ له‌ره‌گه‌زی نێره‌،به‌ڵام پشكنییه‌كان ده‌ری خستووه‌ كه‌ له‌ره‌گه‌زی مێینه‌یه‌و له‌ دواقۆناغه‌كانی دووگیانی دایه‌.

زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ئه‌م مۆمیایه‌ هی ئافره‌تێك بووه‌ ،كه‌ شوێن و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه‌ ته‌مه‌نی له‌ نێوان 20 تا 30 ساڵان بێت له‌ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زاینی كۆچی دوایی كرد بێت.

33

ئا- كامران

ژێده‌ر-بی بی سی