سه‌رۆ قادر : پێویسته‌ رۆژنامه‌ونووس یاسای وڵاته‌كه‌ی خۆی بزانێت

سەرۆ قادر – نووسەر له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هەرێمی کوردستان..چوارچێوەو سنورەکانی ئازادیی رۆژنامەگەری رایگه‌یاند :

له‌ ژیانی میلله‌تان ئازادی بنه‌مایه‌ بۆ هه‌ر سیسته‌مێكی سه‌قامگیر ، ئازادی به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه‌ له‌ وجودی مرۆڤ . رۆژانه‌ رۆژنامه‌نووسان و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ پێویسته‌ راستیه‌كان و حه‌قیقه‌ت بلێنه‌وه‌ ، پێویسته‌ ئازادی هه‌بێت ، كۆمه‌ڵگه‌ش له‌ سه‌ر بنه‌مای زانست و واقیع بینی ئازادیه‌كان دیاری ده‌كات . یاساكان كاتێك باش ئه‌بن كه‌ ته‌واو گونجاو بێت له‌ گه‌ڵ واقیعی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ .

یاسا و ئازادی یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن ، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی بێت یاسا دابرێژێت ئه‌وا دووچاری كیشه‌و گرفت ده‌بێته‌وه‌ . نه‌بوونی ئازادی مرۆڤ دووچاری خه‌مۆكی ده‌كات . ئازادی ره‌ها نیه‌ ، كاتێك به‌ شه‌قامێك ده‌رۆی پێویسته‌ ره‌چاوی یاساكانی هاتوچۆ بكه‌یت و ئاگادار بیت ، چونكه‌ دووچاری گرفت ده‌بیته‌وه‌ كاتێك چاو له‌ یاسا نه‌كه‌یت و پشتی لێ بكه‌یت .

پێویسته‌ ئازادی ژیانی خه‌ڵكی دیكه‌ نه‌كاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ . ئه‌مرۆ له‌ رۆژی ئازادی رۆژنامه‌نووسی ، به‌شێكه‌ له‌ هه‌بوون و پێشكه‌وتنی مرۆڤ . رۆژنامه‌نووسی باش واتا رۆژنامه‌نووسی خوێنده‌وار . ئازادی ره‌ها به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی نییه‌ ، ئازادی راگه‌یاندن بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی زانیاری . ئێستا گه‌یاندنی په‌یام و زانیاری ، به‌رپرسیاریه‌تێكه‌ ، وه‌زیفه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تییه‌ ، هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك به‌رگری لێ بكرێت به‌وه‌ی زانیاری راست و دروست ده‌به‌خشێت بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ كه‌س بگه‌یه‌نێت پێویسته‌ ته‌واوی ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێندرێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌و ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ لایه‌تی . ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو ئه‌وا یاسا رێی لێده‌گرێت .

پێویسته‌ رۆژنامه‌ونووس یاسای ئه‌و وڵاته‌ و وڵاتانی جیهانی هه‌بێت . كه‌واته‌ له‌ هه‌ر شوێنێك رۆژنامه‌نووس یاساكانی وڵاتی خۆی نه‌زانێت ئه‌و ئازادییه‌ی زیان به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت . له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاشكه‌وتووین و بنه‌مای دروست بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ به‌ تێنه‌گه‌یشتن له‌ ئازادی و له‌ یاسا دروست بووه‌ . كۆمه‌ڵگه‌ی پاشكه‌وتوو ناتوانێت به‌ قوڵی بیر بكاته‌وه‌ .

سه‌رۆ قادر رایگه‌یاند ئیمه‌ مافی ئازادیمان هه‌یه‌ به‌ڵام پێویسته‌ مافی یاساكانیش بده‌ین ، ئازدی پێویسته‌ به‌ زانایی په‌یره‌و بكه‌ین . رۆژنامه‌نووس پێویسته‌ زۆر خۆی ماندوو بكات ، زانیاری ته‌واوی هه‌بێت له‌ سه‌ر یاساكانی وڵاته‌كه‌ی زۆریش ئه‌سته‌م و قورس نیه‌ ، به‌ چه‌ند رۆژێك ئه‌توانی هه‌مووی كۆنترۆڵ بكه‌یت . له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندن له‌ ده‌ستی حزب دایه‌ ، نه‌ك له‌ ژێر یاسا ، هه‌موو هۆكاره‌كان وایان كردووه‌ كه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتی ئیمه‌ سیسته‌می یاسایی سیسته‌مێكی زیندوو نیه‌ و كاری خۆی وه‌كو پێویست ئه‌نجام نادات ،زۆر جار رووداو هه‌یه‌ سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وڵات دووچاری مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كاته‌وه‌ . به‌و په‌رته‌وازییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ كوردستان ، وه‌زیفه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌كو پێویست ئامانجه‌كانی ناپێكێت .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر