به‌ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ندێك له‌یه‌ك رۆژدا دوو جار گیان له‌ ده‌ستده‌دات

به‌لحه‌د بن زیان، هونه‌رمه‌ندێكی جه‌زائیرییه‌ به‌شداری له‌ زنجیره‌ درامایه‌ك كردووه‌ به‌ ناوی "عاشوره‌" له‌دیمه‌نێكی ئه‌م درامایه‌، گیان له‌ ده‌ست ده‌دات، له‌ كاتی پیشاندانی دیمه‌نی مردنه‌كه‌ی هه‌مان رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌یه‌كجاری كۆچی دوایكرد.

پیشاندانی دیمه‌نی گیان له‌ده‌ست دانه‌كه‌ی ، له‌ زنجیره‌ درامایه‌كه‌دا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2-5-2021بوو له‌هه‌مان رۆژیش ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ (به‌لحه‌د بن زیان) له‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچی دوایكرد.

هونه‌رمه‌ند به‌لحه‌د بن زیان ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی بوو به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری له‌ شانۆ و تیڤی و سینه‌ما دا كردووه‌ له‌ ته‌مه‌نی 68 ساڵی ماڵئاوایی له‌ هونه‌ر و ژیان كرد.

ئا- كامران

ژێده‌ر-العین