به‌ڤیدیۆ.. گه‌نجێك مار ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌م و چاوی بۆ ئه‌وه‌ی گازی لێ بگرن

وه‌كو زانراوه‌ مار، بوونه‌وه‌رێكی ترسناكه‌ له‌هه‌مان كاتدا زۆر مه‌ترسیداره‌ ،ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئه‌م گه‌نجه‌ به‌ده‌ستی خۆی ماره‌كان  ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی گاز له‌ رووخسار و جه‌سته‌ی بده‌ن.

ئه‌م گه‌نجه‌ ئه‌مریكییه‌،كه‌ناوی "ده‌یڤد ئورن"-ه‌ به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی  ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ پێوه‌دانی ماره‌كان و خشخشۆكه‌كان ئه‌م كاره‌ده‌كات ،هه‌رچه‌نده‌ ماره‌كان  ژهراوی نین ،به‌ڵام كاره‌ هه‌ره‌ ترسناكه‌، چونكه‌ شوێنی پێوه‌دانه‌كه‌ بریندار ده‌بێت و خوێنی لێ ده‌چۆرێت.

ده‌یڤد له‌كاتی  ئه‌نجامدانی ئه‌م سه‌ركێشه‌ی ،گرته‌ ڤیدیۆیه‌كانی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان  بڵاوده‌كاته‌وه‌ ، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه‌و خاوه‌ن هه‌وادارێكی زۆره‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر-البلد