شیعری 30 ئافره‌تی كورد به‌ زمانی فه‌ڕه‌نسی بڵاوكرایه‌وه‌

"شیعری ئافره‌تانی كورد" به‌ زمانی فه‌ڕه‌نسی له‌ ده‌زگای ئارمه‌تان بڵاوبووه‌وه‌ له‌ ژێرناونیشانی  Poèmes kurdes au féminin.

به‌رهه‌می ناوبراو شیعری 30 ئافره‌ته‌ شاعیری كوردستان له‌ خۆ ده‌گرێ كه‌ ئه‌حمه‌دی مه‌لا كۆی كردوونه‌ته‌وه‌ و وه‌ریگێراونه‌ته‌، سه‌ر زمانی فه‌ڕه‌نسی .

ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌ده‌بییه‌ وه‌كو هێڵی هاوته‌ریب هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ له‌پاڵ كچانی رۆژئاوڤا كه‌ به‌ دڵ و گیان به‌رگرییان له‌ خاك و ئاوی خۆیان كرد.

شایانی باسه‌ نیكۆل بارییه‌ر، پێشه‌كی بۆ نووسیوه‌ و ژێرار شالیان، گه‌وره‌ نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی دوا لاپه‌ڕه‌ی رازاندۆته‌وه‌ و زاری هونه‌رمه‌ند دیزانی به‌رگه‌كه‌ی كێشاوه‌ و له‌ زنجیره‌ كتێبی " میلله‌تان، كه‌لتوور و ئه‌ده‌بی رۆژهه‌ڵات" بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ نه‌زه‌ند به‌گیخانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

ئا- كامران