توركیا به‌ 9 هه‌زار یورۆ سزا درا

له‌سه‌ر كه‌یسی په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپایه‌وه‌ سزا دراوه‌

رۆژی سێشه‌ممه‌ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر كه‌یسی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ فلیز كه‌ره‌سته‌جیئۆغڵو دانیشتنێكی دیكه‌ی سازدا و بڕیاری له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌دا. په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ فلیزكه‌ره‌سته‌جیئۆغڵو كه‌ حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانتاری هه‌ڵوه‌شێنرابوویه‌وه‌، به‌تۆمه‌تی پڕۆپاگه‌نده‌ كردن بۆ تیرۆر تۆمه‌تبار كرابوو و دوای دادگایی كردنی له‌ لایه‌ن دادگاكانی توركیاوه‌، له‌ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا تانه‌ی له‌ بڕیاری دادگاكانی توركیا دابوو. دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپایش له‌سه‌ر ئه‌وكه‌یسه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت و دادگكانی توركیا مافی ئازادی ده‌ربڕین و بیروڕای ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌یان پێشێل كردووه‌. دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها بڕیاریداوه‌ كه‌ توركیا 5 هه‌زار یورۆ قه‌ره‌بووی فلیز كه‌ره‌سته‌جیئۆغڵو بكات و4 هه‌زار یورۆیش وه‌كو مه‌سرووفاتی دادگا بداته‌ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا چونكه‌ كه‌یسه‌كه‌ی دۆڕاندووه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران