دۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند كاوه‌ شێخ باش نییه‌

نه‌شته‌گه‌رییه‌كی زۆر قورسی بۆ ئه‌جام ده‌درێت

هونه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌نی شاره‌زاو لێهاتوو "كاوه‌ شێخ" ماوه‌یه‌كه‌ دۆخی ته‌ندروستی باش نییه‌، له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی به‌ریتانیا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند رزگار خۆشناو هاورێی  كاوه‌ شێخ راگه‌یاند"  نه‌خۆشییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند "كاوه‌ شێخ" په‌یوه‌ندی به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌یه‌ گرێیه‌ك په‌یدا بووه‌ له‌ ناو مێشكی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نه‌شته‌گه‌رییه‌كی زۆر قورسی بۆ ئه‌جام بدرێت.

ئا- كامران