قایمقامی شنگال: تا ئێستا رێكه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه‌

له‌ رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال له‌ نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كرابوو كه‌ دوو هه‌زار و پێنجسه‌د كه‌س له‌ خه‌ڵكی شنگال بكرێنه‌ پۆلیس و دابمه‌زرێنرێن. قائیمقامی شنگال ده‌ڵێت تا ئێستا زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان تۆماركردووه‌ و هێشتا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌.