به‌ڤیدیۆ.. ژماره‌ تابلۆی ئۆتۆمبێلێك به‌زياتر له‌ 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

له‌ وڵاتی ئیمارات ، به‌دیاركراوه‌ی له‌ دوبه‌ی له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا، تابلۆی ژماره‌ی ئۆتۆمبێلێك به‌ 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشرا.

ئه‌م زیادكردنه‌ ئاشكرایه‌ ، ئامانج لێی كارێكی خێرخوازی بووه‌ و نرخی ئه‌و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌ له‌ 38 ملیۆن درهه‌می ئیماراتی جێگیركرا، كه‌ ده‌كاته‌ 10.3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی  ژماره‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ AA9".

ئه‌و كه‌سه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فرۆشتووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پاره‌كه‌ی له‌ پشتگیرییه‌كی خێرخوازیدا به‌كارده‌هێنێت، هه‌ربۆیه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ستخۆشیان له‌و كه‌سه‌ كردووه‌.

تائیستا نازادرێت كێ ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی كڕیوه‌ ناسنامه‌ی دیار نییه‌، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كڕیوه‌ ناسنامه‌ی ئێرانی هه‌یه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر-  الخلیج انولاین