حکومەتی هەرێمی کوردستان 9 به‌نداوی ستراتیجی و 2 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاودێری له‌ هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بانگهێشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆمپانیا په‌یوه‌ستداره‌كان ده‌كات

حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9)بەنداوی ستراتیجی و (2)پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیەنێت کە بەشێوەی پرۆژەی پەرەپێدان: (Public and Private Partnership ) ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بانگێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانەی کە هاوپێچی ئەو ڕاگەیەنراوەن بەناردنی ئیمێلیان بۆ ئەم ناونیشانە (relations@krg-moawr.org لەماوەی دوو هەفتە لە دوای دەرچوونی ئەم نوسراوە داواکاری و زانیاری پێویست پێشکەش بکەن لە دواتردا سەرجەم دۆکیۆمێنت و زانیاری پێویست دەدرێت بە کۆمپانیای دەرچوو کە پێویستن بۆ ئامادەکردنی لایەنی تەکنیکی و ژمێریاری .

357