کەشناسی هه‌رێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ سێیه‌م رۆژی جه‌ژن راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ هه‌ینی و سبه‌ی سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ‌ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مرۆ و سبه‌ی پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14-5-2021

هه‌ولێر 37 پله‌ ، دهۆك 39 پله‌ ، سلێمانی 35 پله‌ ، كه‌ركوك 39 پله‌ .
سبه‌ی شه‌مه‌ش15-5-2021 به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 36 پله‌ ، دهۆك 39 پله‌ ، سلێمانی 35 پله‌ ، كه‌ركوك 39 پله‌ .