هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی "مه‌سعود وه‌له‌دبه‌یگی"كۆچی دوایی كرد

سینه‌ماكاری ئێرانی "مه‌سعود وه‌له‌دبه‌یگی" له‌ ته‌مه‌نی (86) ساڵی و به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی مێهرداری تاران كۆچی دوایی كرد.

هونه‌رمه‌ند (مه‌سعوود وه‌له‌دبه‌یگی) له‌دایك بووی (1935) ی شاری كرماشان بوو  هه‌روه‌ها ،كچه‌كه‌ی سه‌حه‌ر وه‌له‌دبه‌یگی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگه‌و زاواكه‌شی نیما فه‌لاح یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ ناسراوه‌كانی سینه‌ماو ته‌له‌ڤزیۆن.

هونه‌رمه‌ند " مه‌سعود وه‌له‌دبه‌یگی" خاوه‌نی ز یاتر له‌ (50) به‌رهه‌می سینه‌مایی و زنجیره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنییه‌

ژێده‌ر- ئاژانسه‌كانی هه‌وڵ

ئا- كامران