تەندروستی جیهانی: كوتان بەتەنیا نابێتە وەستانی كۆرۆنا


د.مایكڵ ڕایان بەرێوبەری فریاكەوتن لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ووتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا خاوەنی ووزەیەكی جوڵاوەی زۆر گەورەیە لەهەندێك وڵات و زیادبوونی تووشبووان لەسەر ئاستی جیهانی تەنیا پەیوەستە بەجۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسەكە و كۆمەڵێك هۆكاری دیكە.

وتیشی: ئەو سەركردانەی لەبڕوایەدان هەڵمەتی كوتان بەتەنیا دەبێتە هۆی وەستاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا هەڵەن.

ئەو لێپرسراوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دایە وڵاتان لەوەی سووككردنی رێكارەكان دەبێتە هۆی خراپبوونی دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتاكە و نزیكبوونەوەی خەڵكی لەیەكتری و كۆبونەوە و تێكەڵاوبوون بەبێ پارێزگاری و ڕێكارەكان مەترسیە سەرباری ئەوەی هەڵمەتی كوتان دەستی پێكردووە.

سه‌رچاوه‌-  تەندروستی سلێمانی